https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/09/06/newsbrief-02?di_exp_001=true&locale_switch_001=true

×
×

هێزه‌كانی عێراق 3 حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینی داعش له‌ناوده‌به‌ن له‌ كه‌ركوك

سێ حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ناوبران له‌ پارێزگای كه‌ركوك، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عێراق له‌ كه‌ركوك، فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه‌ پێنجشه‌ممه‌ (5 ئه‌یلول) وتی.

ناوبراو وتی سوپای عێراق، به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا له‌ وادی كه‌رحه‌ و خه‌ردات و زه‌غه‌یتون، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشدا كه‌ له‌ ژێرزه‌مینه‌كه‌ شاردرابوونه‌وه‌.

وتی: "هێزه‌كانمان سێ حه‌شارگه‌ی داعشیشیان له‌ناوبرد كه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه‌ به‌كارده‌هێنران بۆ خۆحه‌شاردان دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی شه‌وانه‌یان."

وتیشی سێ گومانلێكراو و شه‌ش داواكراوی تیرۆریزم له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركران.

هه‌روه‌ها وتی: "چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان پێكدێن له‌ چه‌ندین موشه‌ك، بۆمب، ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد، ئامێری په‌یوه‌ندیكردن، مۆبایل و سیستمێكی كاره‌بایی كه‌ به‌ وزه‌ی خۆر كارده‌كات."

وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێك كه‌ ئامانجی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش و رێگریكردنه‌ له‌ خۆڕێكخستنه‌وه‌ و دروستكردنی ئه‌و شانانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha