سێ حه‌شارگه‌ی ژێرزه‌مینیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دۆزرانه‌وه و چوار چه‌كداریش ده‌ستگیركران له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان پۆلیس و سوپادا له كه‌ركوك له‌م هه‌فته‌یه‌دا، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك چوارشه‌ممه (28 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
جێگری فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك، عه‌قید سه‌عد لامی وتی: "سێ تونێلی داعش كه چه‌ندین چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، خواردن و ده‌رمانیان تێدابوو، دۆزرانه‌وه له نزیك دوبز له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك."
ناوبراو به دیارونای وت تونێله‌كان وێرانكران و له‌هه‌مان ئۆپه‌راسیۆنیشدا چوار چه‌كداری داعش له نزیك تونێله‌كان دۆزرانه‌وه و ده‌ستگیركران.