سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران و شه‌ش حه‌شارگه‌ی داعش‌یش تێك‌شكێنران له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه ئامانجی ئهمینكردنی شاڕێگه‌ی كه‌ركوك - حه‌ویجه‌یه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه (23 تهمموز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دوو رۆژی رابردوودا له ناوچه شاخاویه‌كان و گوند و دۆڵه‌كانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك ئه‌نجامدا.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانی عێراق ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ جێگیركردنی بارودۆخی ئه‌منی و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه سه‌خته‌كانی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك و رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه."