دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئۆپەراسیۆنێکدا، کە لەلایەن هێزە هەواڵگیریەکانی سوپای عێراقهوه لە شارۆچکەی بەعاجی باشوری رۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدرا، دەستگیرکران، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (19 ئاب) رایگەیاند.
فەرماندە، لیوا نوعمان زەوبەیعی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بینایەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی جهغایفی لە باشوری بەعاج کە دوو ئەندامی داعشی تێدا دۆزرانەوە."
وتیشی ئۆتۆمبیلێكیش کە مینڕێژکرابوو لە باخچەی بیناکەدا دۆزرایەوە.
هەروەها وتی: "هێزەکانمان ئۆتۆمبیل و تەقەمەنیەکەیان بۆ شوێنێکی ئهمین گواستەوە و تیرۆرستەکانیشیان لە گرتوخانەیەکی ئەمنیدا راگرت تا رادەستکردنیان بە دەسەڵاتدارانی دادوەری."