هێزه‌كانی رژێم پێنجشه‌ممه (8 ئاب) ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر دوو گوندی ژێرده‌سه‌ڵاتی توندڕه‌وان و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆندا له باكوری خۆرئاوای سوریا، دوای شه‌ڕ و پێكدادانی خوێناوی، چه‌ند رۆژێك دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێك له ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه گونده‌كانی ساخر و جهیسات له پارێزگای حه‌ما كه‌وتنه ژێرده‌ستی رژێم.
هه‌ردوو گونده‌كه ده‌كه‌ونه لێواری باشوری بنكه‌یه‌كی ژێرده‌ستی توندڕه‌وه‌كان له ئیدلیب.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خته‌وه له ناوچه‌كه له چوارشه‌ممه‌وه حه‌وت چه‌كداری رژێم و 18 چه‌كداری دژ به حكومه‌ت كوژراون، له‌نێویاندا 11 توندڕه‌و.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، رژێم و روسیای هاوپه‌یمانی پێنجشه‌ممه باكوری حه‌ما و باشوری ئیدلیبیان كرده ئامانجی چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند پێنجشه‌ممه موشه‌كێكی هاوژێراو له بنكه‌كه‌وه بووه هۆی برینداركردنی پێنج مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا دوو منداڵ، له گوندێكی ژێرده‌ستی حكومه‌ت له پارێزگای گوندنشینی لازقییه.
هێزه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا له‌و شارۆچكه و گوندانه‌ی باكوری حه‌ما نزیكبوونه‌ته‌وه كه له‌ژێرده‌ستی هێزه‌كانی دژ به حكومه‌تدان، له‌كاتێكدا به‌ره‌و سنووره‌كانی پارێزگای ئیدلیب پێشڕه‌ویده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سانا و رێكخراوه‌كه، چوارشه‌ممه هێزه لایه‌نگره‌كان شارۆچكه‌كانی زه‌كات و ئه‌ربه‌عینیان له پارێزگای حه‌ما كۆنترۆڵكرد.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌و هێزانه له كه‌فر زیتا و لهتامینهش نزیكبوونه‌ته‌وه -- شارۆچكه و گوندێكی تر كه ده‌كه‌ونه هه‌مان ناوچه.