دیمه‌شق پێنجشه‌ممه (22 ئاب) رایگه‌یاند كه راڕه‌وێك بۆ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باكوری خۆرهه‌ڵات به‌جێبهێڵن، ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومانی حكومه‌ت له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه سه‌دان كه‌سی كوشتووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
راگه‌یاندنه‌كه رۆژێك دوای ئه‌وه هات كه هێزه‌كانی حكومه‌ت شارۆچكه‌ی گرنگی خان شه‌یخونیان له پارێزگای ئیدلیب له ده‌ست توندڕه‌وانی ته‌حریر شام و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌رهێنا.
دیمه‌شق راڕه‌وی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی له بنكه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزیسۆن له رابردوودا كردۆته‌وه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌یان به زه‌بری هێز یان به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه وتی: "حكومه‌تی سوریا كردنه‌وه‌ی راڕه‌وێكی مرۆیی راده‌گه‌یێنێت له سوران له ناوچه گوندنشینه‌كانی باكوری پارێزگای حه‌ما."
راشیگه‌یاند كه راڕه‌وه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی "ئه‌و مه‌ده‌نیانه ده‌بێت كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچانه به‌جێبهێڵن كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كۆنترۆڵكراون له باكوری حه‌ما و ناوچه گوندنشینه‌كانی باشوری ئیدلیب".
حكومه‌ت رایگه‌یاند كه په‌ناگه و خواردن و چاودێریی پزیشكی بۆ ئه‌و مه‌ده‌نیانه دابینده‌كات كه بژارده‌ی به‌جێهێشتنی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌بژرێن.
مه‌ده‌نییه‌كان زۆرجار ده‌ترسن له په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ په‌ناگه و راڕه‌وی سه‌لامه‌ت له‌ترسی ده‌ستگیركردن و به زۆره‌ملێ بردنه نێو ریزه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌ته‌وه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له‌و میانه‌دا، پێشڕه‌وییه‌كانی چوارشه‌ممه وایكرد هێزه‌كانی حكومه‌ت مۆڵگه‌یه‌ك داببڕن كه له باشوری پارێزگای ئیدلیبه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری حه‌ما درێژده‌بێته‌وه.
مۆڵگه‌كه شاره‌كانی مۆره‌ك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌فر زیتا و له‌تامنه ده‌گرێته‌وه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه راڕه‌وه پلان بۆ دانراوه‌كه رێگه‌ده‌دات به‌و دانیشتوانه‌ی ماونه‌ته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت هه‌ڵبێن.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت زۆربه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان پێشتر هه‌ڵهاتوون، پێشئه‌وه‌ی مۆڵگه‌كه داببڕێت.
گه‌مارۆدانی مۆره‌ك كێشه‌كان قوڵده‌كاته‌وه له‌نێوان حكومه‌تی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه و توركیا، كه سه‌ربازی له شارۆچه‌كه‌كه‌دا هه‌یه و پاسه‌وانیی بنكه‌یه‌كی چاودێری ده‌كه‌ن.