هێزه‌كانی رژێمی سوریا دوو گوندیان له ژێرده‌ستی تووندڕه‌وان و گروپه ئۆپۆزسیۆنه هاوپه‌یمانه‌كانیان له باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌رهێنا، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای چه‌ندین شه‌ڕوپێكدادانی خوێناوی كه بوونه هۆی كوشتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (29 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه گونده‌كانی جیبین و ته‌ل مالح له پارێزگای حه‌ما له شه‌ودا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه كۆنترۆڵكران.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه چوارده چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن و هه‌شت لایه‌نگری رژێم له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌و دوو گونده‌دا له شه‌ممه‌وه كوژراون.
باكوری حه‌ما، له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیدلیب و چه‌ند به‌شێكی حه‌له‌ب و لازقییه له ژێرده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانێتی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامدان.
بڕیاربوو ناوچه‌كه له هێرشێكی گه‌وره‌ی حكومه‌ت بپارێزرێت به‌گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ناوچه‌ی ئارام كه له ئه‌یلولدا واژۆكرا، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه چه‌ندین جار كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی دیمه‌ش و مۆسكۆی پشتیوانی.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین شه‌ڕوپێكدادانیش له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و تووندڕه‌وه‌كاندا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئارام روویانداوه، كه به‌هۆیانه‌وه نزیكه‌ی 2,000 چه‌كدار كوژراون، له‌نێویاندا زیاتر له 930 لایه‌نگری رژێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی راگه‌یاند كه دووشه‌ممه، سه‌ربازانی سوریا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕانوپشكنینان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر گونده‌كانی ته‌ل مالح و جیبین بۆ گه‌ڕان به‌دوای حه‌شارگه‌كانی تووندڕه‌واندا و هاوكات بنكه و جبه‌خانه‌كانیان له‌ناوبردن. هه‌مان سه‌رچاوه‌ش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی راگه‌یاند.
ئه‌و دوو ناوچه‌یه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك ناوبه‌ناو كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی رژێم یان تووندڕه‌وه‌كانه‌وه، دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك له هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌یه‌كتر.