هێزه‌كانی عێراق هه‌ینی (29 ئازار) ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد بۆ پشكنینی ناوچه بیابانییه‌كانی نێوان فه‌لوجه و سامه‌ڕا به‌دوای پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتگیریكراوه و ئامانجه‌كه‌ی تێكشكاندنی پاشماوه و شانه‌كانی داعشه."
ناوبراو وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خت ئه‌نجامدرا كه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق كه‌وتبوو، نزیكه‌ی 60,000 كیلۆمه‌ترێك ده‌گرێته‌وه كه له فه‌لوجه‌ی پارێزگای ئه‌نباره‌وه ده‌ستپێده‌كات به سیرا دیجله و سهرسهردا، تا ده‌گاته سامه‌ڕا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
وتیشی: "هێزه چه‌كداره‌كان له فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدارن كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كانی پێشووتر ته‌واوده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له پاشماوه‌كانی داعش و چه‌ك و حه‌شارگه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان."