هێزه‌كانی عێراق رۆژی سێ شه‌ممه (19 تشرینی دووه‌م) هێرشێكی له‌ناكاویان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر پاشماوه‌كانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه له ناوچه‌ی موته‌یبیجه له قه‌زای سامه‌ڕا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین خۆیان حه‌شاردابوو.
قایمقامی سامه‌ڕا، مه‌حمود خه‌ڵه‌ف، چوارشه‌ممه به دیارونای وت یه‌كه هاوبه‌شه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا و سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆدا، به‌پشتیوانی هێزه ئاسمانیه‌كانی سوپای عێراق، هێرشێكی فراوانیان ئه‌نجامدا بۆسه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌ی موته‌یبیجه.
وتی: "هێرشه‌كه بووه هۆی كوژرانی یه‌ك تیرۆریست له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیه‌وه بۆسه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌كه" و وتیشی لانیكه‌م 20 خانووی حه‌وانه‌وه وێرانكراون كه خواردن و به‌تانی و پێداویستی چێشتلێنانیان تێدابوو.
هه‌روه‌ها وتی هێزه‌كان تونێلێكیان روخاند و شه‌ش ئامێری ته‌قه‌مه‌نییان ته‌قانده‌وه و ته‌نكه‌رێكی نه‌وت و مۆلیده‌یه‌كی 20 كیلۆ واتییان تێك‌شكاند.
خه‌ڵه‌ف وتی جگه له‌وه‌ش دوو بارهه‌ڵگر و شوێنكارێك تێك‌شكێنران له خانوویه‌كی چۆڵكراودا كه بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئوتومبێلی پاشماوه‌كانی داعش به‌كارده‌هات.
وتیشی: "هێزه ئه‌منیه‌كان به‌خێرایی ده‌جوڵێن بۆ لێدانی ئامانجه‌كانی تیرۆریستان هه‌ركه زانیاری هه‌واڵگریی گرنگیان پێده‌گات." باسی له‌وه‌ش كرد كه هێرشه‌كه به‌گوێره‌ی زانیاری ورد له سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێكراوه‌وه ئه‌نجامدرا.
هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌رده‌وامه
خه‌ڵه‌ف وتی ناوچه‌ی موته‌یبیجه، كه ده‌كه‌وێته نێوان پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌وه، خاوه‌نی "جوگرافیایه‌كی ئاڵۆزه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌رزایی و دار و ده‌وه‌نی چڕ و زه‌لكاوی تێدایه".
وتیشی ژینگه‌ی ناوچه‌كه بوار به پاشماوه‌كانی داعش ده‌دات خۆیان له چاودێری ئاسمانی بشارنه‌وه.
خه‌ڵه‌ف وتی ناوچه‌كه ئاوه‌دان نییه و چه‌ندین پێكهاته‌ی قوڕینی نیشانه‌نه‌كراوی لێیه كه بوار به چه‌كداره‌كان ده‌دات هه‌ڵبێن و ڕێڕه‌و بگۆڕن، به‌تایبه‌تیش له شه‌واندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان تاریكایی شه‌ویان پێ باشه بۆ جموجوڵ و به رۆژیش له ترسی ئاشكرابوون خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن.
مانگی رابردوو، په‌رله‌مانتاره عێراقیه‌كان ترسی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ره‌نگه موته‌یبیجه ببێته جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منی جددی به‌هۆی هه‌وڵی پاشماوه‌كانی داعشه‌وه بۆ به‌كارهێنانی وه‌ك خاڵێكی خۆڕێكخستنه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵه‌ف ئه‌و ترسه‌ی به دوور زانی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا "به بێ وه‌ستان به‌رده‌وامه".
وتی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕانی به‌رده‌وام ئه‌نجامده‌ده‌ن دژی پاشماوه‌كانی داعش به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له خۆڕێكخستنه‌وه و دۆزینه‌وه جێپێی خۆیان له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت و باسی له‌وه‌ش كرد كه ژماره و چالاكیه‌كانیان له داكشاندایه.
موته‌یبیجه جێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی بوو له پاش كوشتنی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی چواری پۆلیسی فیدراڵی، لیوا عه‌لی كازم ناسر لامی و به‌ڕێوبه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان عه‌مید محه‌مه‌د عه‌لاوی، له هێرشێكی داعشدا مانگی رابردوو.