حه‌وت ئێزیدی عێراقی كه "ده‌وڵه‌تی ئسلامی" (داعش) له 2014 رفاندبوونی، له‌و ناوچه‌یه‌ی سوریا كه داعشی لێ‌بوو ئازادكران، نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له دهۆك یه‌كشه‌مه (13 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌كه، حوسه‌ین قه‌یدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "دوو خێزانی ئێزیدی ئازادكران و گه‌ڕاونه‌ته‌وه دهۆك."
قه‌یدی وتی: "خێزانی یه‌كه‌م له چوار ئه‌ندام پێكهاتووه -- دایكێك و سێ منداڵ -- له‌كاتێكدا خێزانه‌كه‌ی دووه‌م له دایكێك و دوو منداڵ پێكهاتووه."
ناوبراو وتی له سه‌ره‌تای 2019، گروپێكی دیكه‌ی ئێزیدی له سوریا ئازادكرا و وتیشی دوو كچی دیكه‌ش گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ست داعش رزگاركران.
وتی ئه‌مه "هیوایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خێزانی ئێزیدییه رفێنراوه‌كان كه هه‌وڵێكی گه‌وره له ئارادایه بۆ رزگاركردنی ئه‌وانی دیكه له ده‌ست تیرۆریسته‌كان به به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان".