پیاوێك و ژنێكی ئێزیدی رفێنراو له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه ئازادكران له شارێكی سوریا، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له دهۆك یه‌كشه‌ممه (29 تهمموز) رایگه‌یاند.
حسێن قه‌یدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ژنێكی 18 ساڵ و پیاوێكی 18 ساڵ، كه خه‌ڵكی ته‌ل به‌ناتی شه‌نگالن، ئازادكران."
وتیشی: "رفێنراوان دوای هه‌وڵێكی زۆر ئازادكران، سه‌رباری به‌ربه‌ست و ئالنگارییه‌كان." ئه‌وه‌شی پشتراستكرده‌وه كه رفێنراوان گه‌یشتوونه‌ته خاكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
ناوبراو وتی كه له‌وكاته‌وه‌ی نوسینگه‌ی كاروباری ئێزیدییه رفێنراوه‌كان له كۆتاییی 2014دا دامه‌زرێندرا، "ئێمه توانیومانه نیوه‌ی ئه‌و ئێزیدیانه رزگاربكه‌ین كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون." وتیشی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئازادكردنی ئه‌وانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه.