هێزەکانی عێراق فەرماندەیەکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە کەرکوك کوشت، ناوەندی میدیایی ئەمنی پێنجشەممە (11 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی ناوەندەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "یەکەکانی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی عێراق، کە وەك بەشێك له دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی ناوخۆ کاردەکات، تیرۆریستێکیان کوشت لەنێوان گوندەکانی شەلەکە و دێببەدا لە کەرکوك."
وتیشی: "لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە تیرۆریستەکە فەرماندەی بەتالیۆنێکی داعشی تیرۆریست بووە بەناوی قادسیە کە تایبەتە بە تیرۆرکردن و بەئامانجگرتنی ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان."
رەسوڵ وتی وێنەی کوژراوەکە پیشانی دەستگیرکراوانی تر درا و پشتڕاستیانکردەوە کە کەسێکی گرنگ بووە لەناو گروپەکەدا.