نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (10 تشرینی یەکەم) داوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کرد لە سوریا تا رێگا بە گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی تەندروستی بدەن بۆ دەیان هەزار سوری لێقەوماو کە لە بیابانهكهی نزیك سنووری ئەردەن گیریانخواردووە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
یونیسێف چوارشەممە رایگەیانددوو منداڵی ساوا بەبێ ئەوەی بتوانرێت بۆ نەخۆشخانە ببرێن مردوونلەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا لەنزیك دەروازەی سنووریی روکبان.
بەڕێوبەری یونیسێف لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، گیرت کاپێلەیرە، وتی: "دووبارە یونیسێف داوا لە هەموو لایەنەکانی شەڕی سوریا و ئەوانەی هەژمونیان بەسەرەوە هەیە دەکات کە رێبدەن و ئاسانکاری بکەن بۆ خزمەتگوزاری سەرەتایی وەك تەندروستی بۆ منداڵان و ژنان."
"ئەمە کەمترین شتە بۆ كهرامهتی مرۆڤایەتی."
نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی رابردوو مەزەندەیکرد 45,000 لە روکبان گیریانخواردووە کە کەمپێکی نافەرمیی ئاوارەکانە لەنزیك سنووری سوریا لەگەڵ ئەردەن و عێراق.
نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند كه لەکاتێکدا بنکەیەکی تەندروستی لە بەری سنووری ئەردەن بەردەوامە لە چارەسەرکردنی حاڵەتی بەپەلە، بارودۆخەکە پێویستی بە چاودێری تەندروستی پێشکەوتووتر هەیە کە تەنیا لە "نەخۆشخانەکاندا هەیە".
کاپێلەیرە وتی بارودۆخی دانیشتوانی روكبان "خراپتر دەبێت بەهۆی گەیشتنی خێرای سەرمای مانگەکانی زستانهوه، بەتایبەتی کە پلەی گەرما دێتە ژێر پلەی بەستنەوە".