هەست بە بوژانەوە سەریهەڵداوە لە کەمپی روکبان، کەمپێکی ئاوارەکانی سوریا نزیك بە سنووری ئەردەن، لەوکاتەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان و مانگی سووری عەرەبی کاروانێکی کۆمەکیان هێنا رۆژی شەممە (3 تشرینی دووەم)، کارمەندێکی فریاگوزاری وتی.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند ئەو کاروانە، كه یەکەمینە لە کانونی دووەمەوە، هەوڵی یارمەتیدانی 50,000 کەس دەدات لەو کەمپە نافەرمییەی باشوری خۆرهەڵاتی سوریا.
مانگی سوور رایگەیاند زیاد لە 70 لۆری نزیکەی 10,000 کارتۆن خۆراك و فەردە ئارد و جلیان گواستەوە بۆ 18,000 منداڵی نێو کەمپەکە.
راشیگەیاند کۆمەکەکە کەلوپەلی منداڵی ساواش لەخۆدەگرێت بۆ زیاد لە 1,200 منداڵ، لەگەڵ دەرمان و کاڵای پزیشکی و کەلوپەلی خۆراکی بۆ ژنان و منداڵان.
لە 10 مانگی رابردووەوە، لەوکاتەوەی گواستنەوەی کۆمەك وەستاوە بۆ روکباندۆخی نێو کەمپەکە خراپتربووەتا ئاستێکی کارەساتبار، کارمەندی فریاگوزاریی روکبان، تاریق نوعەیمی بە دیارونای وت.
وتی چەندین منداڵ بەهۆی نەبوونی خۆراك و چاودێریی پزیشكییهوه مردوون.
بەگوێرەی یونیسێف، مانگی رابردوو کچێکی چوارساڵان مرد بەهۆی ژەهراویبوونی خوێن و وشکهەڵگەڕانەوە، لەگەڵ کوڕێکی پێنج رۆژە کە مرد بەهۆی ژەهراویبوونی خوێن و بەدخۆراکییەکی سەختەوە.
دابەشکردنی کۆمەك دەستپێدەکات
نوعەیمی وتی دابەشکردنی کۆمەك دووشەممە دەستیپێکرد دوای ئەوەی لۆرییەك بەتاڵکرا، کە وایکرد شادییەکی زۆر لەنێو دانیشتوانی کەمپەکەدا بڵاوبێتەوە.
وتیشی هەموو رێکارێك گیراوەتەبەر تا دڵنیابین لەوەی کۆمەکەکە بەیەکسانی دابەشدەکرێت و رێگربین لە هەر هەوڵێك بۆ قۆستنەوەی دۆخەکە و فرۆشتنی کۆمەك بۆ قازانج.
وتی بۆ ئەم مەبەستە، جەیش مغاویر سەورەبە هاوکاریی ئەنجومەنی خۆجێیی کەمپەکە، سەرپەرشتی پرۆسەی دابەشکردنهكه دەکات و ئاماژەیکرد بەوەش كه رۆڵی هەبووە لە پاراستنی هاتنەناوەوەی کاروانەکەدا بۆ نێو کەمپەکە.
جەیش مغاویر سەورە بەشێكی سوپای سوریای ئازادە لە ناوچەی بادیە (بیابان)ی سوریا، کە رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پاراستنی خەڵکی ناوچەکە لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش).
نوعەیمی وتی ئهم گهڕه نوێیهی کۆمەك و خزمەتگوزاری کە لەلایەن تیمەکەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دابیندەکرێت، دۆخی نێو کەمپەکە ئارامدەکاتەوە.
کوتانی منداڵان
وتی ئەو کاروانە 77 لۆرییە خۆراكی هێناوە، لەنێویاندا دانەوێڵە، رۆن، شەکر، خوێ و ئارد، لەگەڵ جلی زستانە بۆ منداڵانی ساوا تا تەمەنی 14 ساڵ و کەلوپەلی پاکژیی نێوماڵ و ئامرازی پزیشکی و موشهمای پلاستیكی.
نوعەیمی وتی: "پرۆسەی دابەشکردنهكه بە سێ قۆناغ بەڕێوەدەچێت، بهگوێرهی چڕوپڕیی شوێنی نیشتەجێبوونی دانیشتوانی کەمپەکە، تا دڵنیابین لەوەی حساب بۆ هەموو دانیشتوانەکە دەکرێت."
وتی ئەم هەفتەیە هەڵمەتی کوتانی منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ رادەگەیەنرێت، کە دەستپێدەکات هەرکات بنكه پزیشکیەکان دانران لەنێو کەمپەکەدا.
بەگوێرەی هەماهەنگیکاری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، هەڵمەتی کوتانی دەستبەجێ دەرزیلێدانی نزیکەی 10,000 منداڵ لەخۆدەگرێت لەدژی سورێژە، ئیفلیجی و چەند نەخۆشییەکی کوشندەی دیکە.
نوعەیمی وتی ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ کردنەوەی بنكهی پزیشکیی هەمیشەیی بۆ دابینکردنی چاودێریی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ یونیسێف و مانگی سوور و کارگێڕیی کەمپەکە.
رێگهدان بە کۆمەك
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی، مارك لۆوکۆك هەفتەی رابردوو سەرنجی ئەنجومەنی ئاسایشی راکێشا بۆ دۆخی کەمپی روکبان.
لۆوکۆك باسی لەو دۆخە ناهەموارە کرد و وتی: "راپۆرتی بەردەوامی مردنی منداڵان دەگات بەهۆی نەبوونی پاکژی و نەبوونی چاودێریی تەندروستیەوە."
باڵیۆزی فەرەنسا، فرانسوا دێلاتر کە دۆخی روکبانی بە "مۆتەکەئاسا" لەقەڵەمدا، وتی رێگەدان بە گەیشتنی کۆمەك بە رازیبوونی هەموو لایەنەکان بووە.
وتی: "ئەوە نابهجێیه کە رژێم رێی لە کاروانهكانی نێوان دەزگاکان گرتووە بۆ زیاتر لە دوو مانگە و ستراتیژی سزادانی داناوە بۆ گەیاندنی کۆمەك بۆ ناوچە 'ئاشتبووەوەکان'."
سەرۆکی مانگی سوور خالید حبوباتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کاروانەکە یەکەمین کاروان بوو لە دیمەشقەوە بگاتە روکبان، دوای ئەوەی دوایین کاروان لەکانونی دووەم لە ئەردەنەوە هات و دوای بەدەستهێنانی"رەزامەندیی هەمووان هاتووە".
دانیشتوییهكی روکبان، ئەبو کەریم بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئەو کۆمەکەی گەیشت هەندێك هاوکاریی ئاوارەکانی کرد، بەڵام گەر دواتر بوەستێت و بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامنەیێت، کەمپەکە دەگەڕێتەوە دۆخی خراپی خۆی."
وتی: "ئەو کۆمەکەی دەگات قەیرانی خۆراك لە کەمپەکە چارەسەردەکات، بەڵام هێشتا کێشەی تەندروستی دەمێنێت. ئازارچەشتنێکی زۆر هەیە چونکە پزیشك و نەخۆشخانە و تەنانەت نەخۆشخانەی گەڕۆك یان شوێنی فریاگوزاریی سەرەتاییشمان نیە."