هەموو شەقامە لاوەکیەکانی بەغدای پایتەختی عێراق بە فەرمانی سەرەکوەزیران، حەیدەر عەبادی، دەکرێنەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێنجشەممە (26 تەمموز) رایگەیاند.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هەموو شەقامە لاوەکیەکانی بەغدا دەکرێنەوە و پاڵپشتی بۆ ههموو ئهو فەرمانگانه دابیندەکرێت كه سهروكاریان لهگهڵ چارهسهركردنی بهنایاسایی بەکارهێنانی تۆڕەکانی کارەبا و ئاودا ههیه."
بەیاننامەکە راشیگەیاند كه توانا ئەندازیارییەکانی فەرماندەییەکە پشتیوانی بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییهكان لە پایتەختدا دابیندەکات.
راشیگەیاند كه وەزارەتی پەروەردەش پشتیوانیدەکرێت بە بنیاتنانەوەی قوتابخانەكان و وەزارەتی تەندروستیش بە کۆمەکی پزیشكی پشتگیریدەکرێت.
بەیاننامەکە راشیگهیاند كه پلانەکە بەشێکە لە بەرنامەیەك بۆ کۆتاییهێنان بە قەرەباڵغی هاتوچۆ و یارمەتیدانی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان لە پایتەختدا.