هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەندامێکی هەڵاتووی داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

ئەندامێکی مەترسیداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە لە پارێزگای ئەنبار هەڵاتبوو لە بەغدا دەستگیرکرا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دووشەممە (20 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەکارکردن بە زانیاری هەواڵگریی ورد بە هاوکاریی یەکەی ئاسایشی نیشتیمانی، هێزە ئەمنیەکانمان توانییان تیرۆریستێکی مەترسیداری داواکراو دەستگیربکەن کە لە پارێزگای ئەنبار هەڵاتبوو."

راشیگەیاند: "تیرۆریستەکە، ناسراوە بە ئەبو عەلی ته‌بابە، لە گەڕەکی جیهادی بەری کەرخی بەغدا نیشته‌جێ بوو."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ ته‌بابه‌ بەشێكە لە بەناو 'ویلایەتی ئەنبار'.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500