وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سه‌ماح شوكری سێشه‌ممه (10 ته‌موز) به‌ره‌و برۆكسل به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بچوك"دا ده‌رباره‌ی سوریا له‌گه‌ڵ خۆرئاوا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌هرام ئۆنلاینی میسر رایگه‌یاند.
له یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌ید رایگه‌یاند كه شوكری به‌شدارده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌یكی بچوكدا ده‌رباره‌ی سوریا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، سعودیه و ئه‌رده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌خۆده‌گرێت ده‌رباره‌ی دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كان له سوریا، به‌تایبه‌تی زیادبوونی ناكۆكیه‌كانی باشور و باكور و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی ستافان دی میستو‌رای نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا.
ئه‌بو زه‌ید وتی ئه‌م به‌شداریكردنه له ئه‌نجامی رۆڵی كارای میسردایه، له‌ڕێی گفتوگۆ درێژخایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ قه‌یرانی سوریا.
وتیشی ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ستاندنی خوێنڕێژی و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كگرتوویی ده‌وڵه‌تی سوریا و پاراستنی خه‌ڵكی سوریایه.