توركیا، ئێران، روسیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (18 كانوونی یه‌كه‌م) رایانگه‌یاند كه هیوادارن ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌رپرسیاره له نوسینی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا، سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستبكه‌ن به كاره‌كانیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
حكومه‌تی سوریا، كه له‌لایه‌ن مۆسكۆ و تارانه‌وه پاڵپشتیدهكرێت، تا ئێستا له‌سه‌ر لیژنه‌كه رێنهكهوتووه و ده‌ڵێت ته‌نها پشتگیری پرۆسه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستای سوریا ههمواربكاتهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگێی لاڤرۆڤ -- به یاوه‌ری هاوتا ئێرانی و توركیه‌كه‌ی، موحه‌مه‌د جه‌ڤاد زه‌ریف و مه‌ولوت چاوشئۆغلو -- به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی خوێنده‌وه دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی مستورا.
لاڤرۆڤ وتی روسیا و ئێران له‌گه‌ڵ توركیای پاڵپشتیكاری ئۆپۆزسیۆن "رازیبوون به كاركردن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستوری له جنێف له ده‌ستپێكی ساڵی داهاتوودا".
لیژنه‌كه بووه به بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی له سوریا و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردن رێكبخرێت كه بتوانێت په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر شه‌ڕه وێرانكاره حه‌وت ساڵهییهكه هه‌ڵبداته‌وه.
دی مستورا، كه كه‌سێكی دیكه له 7 كانونی دووه‌م جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،"ئه‌نجامه هاوبه‌شه گرنگه‌كانی" سێ وڵاته‌كه‌ی به‌رزنرخاند.
به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بووه له ساڵی 2018دا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پالادینۆ، له واشنتۆن وتی: "بونیادنان و دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستوریی به‌ئه‌زموون و هاوسه‌نگ له كۆتایی ئه‌مساڵدا له جنێف هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ راگرتنی ئارامی و چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ناكۆكییه‌كان."