ئه‌و وێنانه‌ی كه ده‌وترێت كارمه‌نده سورییه خۆبه‌خشه‌كانی رزگاكردن، كه به كڵاو سپییه‌كان ناسراون، پیشانده‌دات له كاتی هێرشێكی كیمیاییدا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له راستیدا له فیلمێكه‌وه وه‌رگیراون، به گوێره‌ی فاكتوێڵ، كه بلۆگێكی پشكنینی فاكتی ئاژانسی فڕانس پرێسه.
كڵاو سپییه‌كان، كه رێكخراوێكی مرۆیین كه له 3,000 خۆبه‌خش پێكدێن، چه‌ندین جار بوونه‌ته ئامانجی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رلێشێوێنه‌ری رژێمی سوریا و ئه‌وانه‌ی بڕوایان به تیۆری پیلانگێڕیی هه‌یه، ئاژانسی فرانس پرێس (18 نیسان) رایگه‌یاند.
وێنه‌كان -- كه چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تۆزاوی پیشانده‌دات، به رووخسارێكی ئارایشتكراو به خوێنه‌وه -- كه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی رژێمه‌وه پیشاندراوه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك كه هێرشی گومانلێكراوی گازی كلۆرین و سارینی سه‌ر دومای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له 7 نیسان ساخته‌بوو.
به‌ڵام وێنه‌كان له فیلمێكی سورییه‌وه وه‌رگیراون به ناوی "پیاوی شۆڕش"، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سوریاوه پشتیوانی كراوه و له شوباتدا له سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به فیلمه‌كه.
وێبسایتی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلینگكات رایگه‌یاند وێنه‌كان له لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی گشتی روسی، روسیا 1یشه‌وه بڵاوكرانه‌وه، كه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك خستیانه‌ڕوو بۆ سه‌لماندنی ساخته‌یی هێرشه كیمیاییه‌كه.