زیاتر له 18,000 كه‌س، كه نزیكه‌ی نیوه‌یان مه‌ده‌نی بوون، له هێرشه‌كانی روسیادا بۆسه‌ر سوریا كوژراون له‌وكاته‌وه‌ی مۆسكۆ ده‌ستێوه‌ردانی له سوریادا ده‌ستپێكرد، رێك سێ ساڵ پێش ئێستا، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (30 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
روسیا له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه هێرشه "ورده‌كان"ی 85,000 "تیرۆرست"یان كوشتووه.
به‌پێی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، روسیای هاوپه‌یمانی رژێمی سوریا ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی بۆمباران له سوریا له 30 ئه‌یلولی 2015، له‌وكاته‌شه‌وه 18,096 كه‌سی كوشتووه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان وتی: "ئه‌م ژماره‌یه 7,988 مه‌ده‌نیشی تێدایه، یاخود نزیكه‌ی نیوه‌ی سه‌رجه‌می ژماره‌كه."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه 5,233 چه‌كداری دیكه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی " (داعش)یش كوژراون له هێرشه‌كانی روسیادا، له‌كاتێكدا ته‌واوی كوژراوانی دیكه پێكدێن له چه‌كدارانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن، له‌نێویشیاندا یه‌كه توندڕه‌وه‌كان هه‌ن.
كۆمیسیۆنی به‌رگری روسیا یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك ئاماری ئێجگار جیاوازی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه، ڤیكتۆر بۆندارێڤ، كه ئاژانسی ئینته‌رفاكسی روسی بڵاویكرده‌وه، وتی: "ته‌واوی هێرشه‌كان شوێنه‌كانی تیرۆریستانیان كردۆته ئامانج و ده‌كاته ئامانج."
گروپه‌كانی مافی مرۆڤ و حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوا ره‌خنه‌یان له شه‌ڕی ئاسمانیی روسیا گرتووه له سوریا و ده‌ڵێن روسیا هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆردومانده‌كات و بینای مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج.
كڵاو سپییه‌كان له راپۆرتێكدا یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند كه پێشتر وه‌ڵامی ده‌یان هێرشی ئاسمانیی روسیایان داوه‌ته‌وه بۆسه‌ر ئه‌و بینایانه‌ی له‌لایه‌ن مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن له 2015ه‌وه.
ئه‌و هێرشانه پێكدێن له هێرشی كتوپڕ بۆسه‌ر 19 خوێندنگه، 12 بازاڕی گشتی و 20 ناوه‌ندی ته‌ندروستی له سێ ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ 21 دانه له ناوه‌نده فریاگوزاریه‌كانی.
كڵاو سپییه‌كان رایانگه‌یاند: "روسیا شانازیده‌كات به گوێنه‌دانی به رێكه‌وتننامه‌كان له‌سه‌ر ناوچه ئارامه‌كان، ناوچه بێ شه‌ڕه‌كان، كۆتاییپێهێنانی توندوتیژییه‌كان و ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه، به به‌ردوامیدان به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر شوێنی مه‌ده‌نییه‌كان."