هێزەکانی عێراق سێ تۆڕیان هەڵوەشاندنەوە کە لە بەقاچاخبردنی نەوت و گواتنەوەی مادەی هۆشبەر و تاڵانی چەکداری تێوەگلابوون لە بەسره لەماوەی هەفتەی رابردوودا، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای بەسره پێنجشەممە (5 نیسان) رایگەیاند.
عەقید ئەکرەم فەتلاوی لە فەرماندەیی پۆلیسی بەسره بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیە هاوبەشەکان 40 کەسی داواکراویان دەستگیرکردووە کە بەشێك بوون لە سێ تۆڕی مەترسیدار كه شارەزابوون لە بەقاچاخبردنی نەوت و تاڵانیی چەکداری و گواستنەوەی مادەی هۆشبەردا."
وتیشی: "هێزەکانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەکیان پێکیاندادا دوایئەوەی بەرگرییان کرد لە دەستگیرکردنیان و دواجار هەموویانیان دەستبەسەرکرد." ئاماژەشیدا بەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەبنەهۆی "باشتربوونێكی بەرچاو"ی ئاسایشی بەسره.