پلانێکی نوێ بۆ ئەمینکردنی پێگە نەوتییەکان دانراوە لە پارێزگای بەسره دوای هێرشێکی موشەکی لە دووشەممە (6 نیسان)، ئەفسەرێکی پۆلیسی عێراق پێنجشەممە وتی.
سێ موشەک دووشەممە لە ناوچەیەکی نزیک کۆمپانیای نهوتی هالیبهرتنی ئەمریکییان دا لە ناوچەی بورجیسیەی باشوری بەسره، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانییان لێبکەوێتەوە.
هێرشەکە لهمیانهی بەرزبوونەوەی ژمارەی هێرشە موشەکییەکان هات بۆسەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت، کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانیان دەخرێنە ئەستۆی گروپە چەکدارەکان لە عێراق.
بەڕێوبەری پۆلیسی بەسرە و نەوتی باشور، عەمید هاشم جهلوب وتی هێرشەکە نوسینگەکانی کۆمپانیایەکی کردبووە ئامانج کە بەرپرسیارە لە ئەمینکردنی کارمەندانی سێکتەری نەوت لە بەسره.
بە دیارونای وت: "سێ کاتیۆشا لە نزیكی کشتوکاڵیی ئهو نزیكانهوه هاوژێران و لە نزیک نوسینگەکانی [کۆمپانیاکە] کەوتنه خوارهوه."
وتی پۆلیس هاوێژەرەکەی لە نزیک رێگای زوبەی- شوعەیبە دۆزییەوە، لەگەڵ 11 موشەک کە بۆ هاویشتن ئامادەکرابوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانهوه پووچەڵکرانەوە.
وتیشی ئەمە "یەکەمین هێرشی لەم جۆرەیە" و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە تەنها زیانی بچوکی ماددی هەبوو.
وتی دوای رووداوەکە، پۆلیسی نەوت پلانێکی ئەمنیی نوێی دانا بۆ پاراستنی پێگە نەوتییەکان و رێگریکردن لە روودانەوەی هێرشی لەو شێوەیە.
پتەوکردنی رێوشوێنە ئەمنییەکان
جەلوب وتی: "پلانەکەمان پێکدێت لە چەندین رێوشوێنی رێگریكردن، لەنێویاندا چڕکردنەوەی دەورییەکردن بە دەوری دهزگا نەوتییەکاندا."
وتی: "هێرشی لەناکاو، خاڵەکانی پشکنین و سەربازانی نهێنی لە گوند و ناوچە کشتوکاڵییەکانی نزیک پێگە نەوتییەکان جێگیرکراون، بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەسەر هەر چالاکییەک کە دەکرێت ببێتە مایەی هەڕەشە بۆسەر ئەمنییەتی سێکتەری نەوت و ئەو کۆمپانیا بیانیانەی بەرپرسیارن لە بوژاندنەوەی."
وتیشی هێرشەکە "كردهوهیهكی تێكدهرانه" بوو بۆ هەڕەشەکردن لە ئابوری نیشتمانی.
وتی پۆلیسی نەوت لەگەڵ کارمەندانی ناوچە بەئامانجکراوەکە دانیشتوون و دڵنیایان کردوونەتەوە کە هەموو رێوشوێنێک دەگیرێتە بەر بۆ دابینکردنی ئەمنیەت و پاراستنی سەلامەتییان و ئەو راپۆرتانەی میدیاشی رەتکردەوە کە باس لە کەمتەرخەمیی ئەو ئەفسەرانەی پۆلیس دەکەن کە بەرپرسیارن لە پاراستنی ئەمنییەتی ئەو شوێنە.
وتیشی: "ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستە."
پێشتریش، وەزارەتی نەوتی عێراق سهركۆنهی هێرشەکەی کرد و لهقهڵهمیدا به "کردەوەیەکی تاوانکارانە و هێرشێکی بێشەرمانە بۆسەر ژیانی كرێكارانی نەوت."
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێرشەکە رەنگدانەوەی "هەوڵە ناکامەکانە بۆ بەربەست خستنە بەردەم چالاکییە نەوتییەکان، کە بڕبڕەی پشتی ئابوریمانە".
وەزارەتەکە داوای لە دەزگا ئەمنییەکان کرد "هەوڵەکانیان بەگەڕبخەن بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان".