سێ ئه‌ندامی شانه نوستووه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له باكوری به‌غدا له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی یه‌ك هه‌فته‌ییدا بۆ گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای شانه‌كانی داعش و جبهخانهكانیاندا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد دووشه‌ممه (18 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده فه‌ریق جه‌لیل روبه‌یعی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق سێ شانه‌ی نوستووی داعشیان له تارمییه، باكوری پایته‌خت، ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه پلانیان دانابوو ئارامیی ناوچه‌كه بشێوێنن."
ناوبراو وتی: "چه‌ندین جۆری چه‌ك، كه جۆری چه‌كی مه‌ترسیداریشی تێدابوو، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا."
وتیشی ده‌ستگیركردنه‌كان له‌میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان و پشكنیندا ئه‌نجامدران كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كردۆته ئامانج و له به‌سه‌ردادانی حه‌شارگه‌كانی داعشدا.