هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزه‌كانی عێراق په‌ناگاكانی داعش تێكده‌ده‌ن له‌نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس

خالید تائی

سه‌ربازانی عێراق هێرشیانكرده‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی داعشه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا له‌ شارۆچكه‌ی سینیه‌ له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 9 حوزه‌یران. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

سه‌ربازانی عێراق هێرشیانكرده‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی داعشه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرا له‌ شارۆچكه‌ی سینیه‌ له‌ باكوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 9 حوزه‌یران. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ینی (15 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند كه‌ هه‌شت مۆڵگه‌یان له‌ناوبرد كه‌ له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ به‌كارده‌هێنران له‌ نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس، باشوری تكریت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ دیارونای وت له‌ دوو رۆژی رابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجامدا "له‌ ده‌وروبه‌ری كێڵگه‌ی نه‌وتی عه‌لاس".

وتی ئه‌و هه‌شت شوێنه‌یان ئاشكراكرد كه‌ گروپه‌كه‌ به‌كاریهێنابوون -- پێنج تونێل و سێ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ -- له‌ ناوچه‌یه‌ك كه‌ به‌ره‌و گرده‌كانی حه‌مرین درێژده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی شوێنه‌كان به‌ته‌واوی پشكنران و دواتر تێكدران.

سه‌ربازانی عێراق له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ 5 ئه‌یلول. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

سه‌ربازانی عێراق له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ 5 ئه‌یلول. [خاوه‌نی وێنه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق]

هیچ چه‌ك یان ته‌قه‌مه‌نییه‌ك له‌ناو شوێنه‌كاندا نه‌دۆزرایه‌وه‌، جگه‌ له‌ چه‌ند كه‌لوپه‌لێك كه‌ پێكهاتبوون له‌ چه‌ند ته‌نكییه‌كی بچوكی سوته‌مه‌نی و به‌تانی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ.

وتی به‌ڵام له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كه‌دا نزیكه‌ی 10 ده‌به‌ی بیست لیتری دۆزرانه‌وه‌ كه‌ نیتراتی ئامۆنیایان تێدابوو، كه‌ بۆ دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی به‌هێز به‌كارده‌هێنرێت.

وتیشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 7 ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیان پوچه‌ڵكرده‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت ته‌قاندنیانه‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كان چێنرابوون بۆئه‌وه‌ی رێبگرن له‌ خه‌ڵك ده‌ستیان پێیان بگات.

ئه‌مینكردنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین بۆ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وته‌كانی عه‌لاس و عه‌جیل، به‌ به‌شداری پۆلیس و پیاوانی خێڵه‌كانی پارێزگاكه‌.

وتی: "به‌ به‌رده‌وامی ئه‌ركه‌كانمان ئه‌نجامده‌ده‌ین، رۆژانه‌، شه‌نوكه‌وێكی ته‌واوی ناوچه‌كانی ئامانج ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ر جێگایه‌كی دوژمن یان حه‌شارگه‌كانی چه‌ك."

هه‌روه‌ها وتی پاشماوه‌كانی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام چالاكییه‌كانیان سنوورداركراوه‌ و توانای شه‌ڕیان نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی گه‌وره‌.

وتیشی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌گوێره‌ی پلانێك ده‌ڕۆن و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ش كه‌ ئه‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگریانه‌ی له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی تر وه‌ریانگرتووه‌ یارمه‌تییان داون "زه‌برێكی كوشنده‌ له‌ تیرۆریسته‌كان" بده‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: "چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی گرنگمان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ئه‌نجامداوه‌ و توانیومانه‌ ده‌یان تیرۆریست بكوژین و ده‌ستگیربكه‌ین و ده‌ستیشبگرین به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌كدا."

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ زنجیره‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا كه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌واڵگری و پۆلیس ئه‌نجامدراون، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ پاشماوه‌كانی داعشیان له‌ باكوری سه‌ڵاحه‌ین كردۆته‌ ئامانج و 12 چه‌كداریان كوشتووه‌ كه‌ خۆیان له‌ په‌ناگه‌ و تونێله‌كاندا حه‌شاردابوو.

وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ "كرده‌یه‌كی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌ركه‌وتووانه‌" بوو بۆ رێگریكردن له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و خۆكوژی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500