حكومه‌تی سوریا سێشه‌ممه (28 تشرینی دووه‌م) رازی بوو به ئاگربه‌ست له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن دوای چه‌ندین رۆژ له بۆمبارانكردنی قورسی ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
"رووسیا پێشنیاریكردبوو و حكومه‌تی سوریاش ئاگربه‌ستی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات قبووڵكردووه،" نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا ستافان دی میستو‌را ئه‌مه‌ی به رۆژنامه‌نوسان ووت له جنێف، كه هه‌شته‌مین گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتی تێدابهسترا به ئامانجی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا.
دی میستو‌را وتی كه له رێگه‌ی نێرده‌یه‌كی رووسیاوه به پێشنیاره‌كه‌ی زانیوه له كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نوێنه‌رانی پێنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش -- به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، رووسیا و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان -- سێشه‌ممه.
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شقه‌وه، یه‌كێكه له دوا مۆڵگه به‌هێزه‌كانی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا ماوه له سوریا؛ هه‌روه‌ها به‌شێكه له یه‌كێك له‌و چوار ناوچه‌یه‌ی كه پێیان ده‌وترێت "ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه" كه له سوریا هه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی.
ناوچه‌كه له 2013ه‌وه له‌ژێر ئابڵوقه‌دا بووه، به‌ڵام له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردودا توندوتیژییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیان كردووه: هێرشی ئاسمانی كوشنده و تۆببارانكردنی ته‌واوی ناوچه‌كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و بۆردومانی ئۆپۆزسیۆنیش له‌و ناوچانه‌وه بۆ پایته‌خت.
نه‌ته‌وه یهككگرتوووهكان وتی هاوكارییه‌كی مرۆیی ده‌گمه‌ن، كه پێكهاتبوو له كاروانێكی خواردن و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان، سێشه‌ممه گه‌یشته غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، دوای چه‌ند رۆژێك له بۆمبابارانی خه‌ست.
رێكخراوی روانگه‌ی سوریی بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هێرشه ئاسمانییه‌كان به‌رده‌وامبوون سێشه‌ممه و شارۆچكه‌ی حهمورییهیان كرده ئامانج ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان بۆ هه‌مئاهه‌نگی كاروباریی مرۆیی له تویتێكدا رایگه‌یاند كه كاروانه‌كه "چووه‌ته ناوچه‌ی نهشابییه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو بۆئه‌وه‌ی خواردن و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان بگه‌یه‌نن به 7,200 كه‌س كه پێویستیان به یارمه‌تییه".
وته‌بێژی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی لیندا تۆم وتی كاروانه‌كه پێكهاتبوو له "ماده خۆراكییه‌كان و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنی به‌دخۆراكی."
وتیشی, "كه‌ره‌سته ته‌ندروستییه‌كان پێكهاتبوون له چه‌ندین چاره‌سه‌ر بۆ شۆكی ده‌روونی، به‌ڵام هیچ پێداویستییه‌كی نه‌شته‌رگه‌ریی تێدا نه‌بوو."
وتیشی، "تیمه‌كانمان به‌شێك نین له هیچ گرووپێكی چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستیی به‌په‌له."