نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێنجشه‌ممه (30 تشرینی دووه‌م) داوایكرد كه 500 نه‌خۆش، كه زۆربه‌یان مه‌ترسیی مردنیان له‌سه‌ره، به‌په‌له بگوێزرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
یان ئه‌یگه‌لان، راوێژكاری تایبه‌تی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له جنێف رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 500 "كه‌یسی ته‌ندروستی به‌په‌له" هه‌ن له ناوچه‌كه‌دا، كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شقه‌وه.
وتی، "هیچ كه‌سێك نه‌گواستراوه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه له دوو مانگی رابردوودا. ئه‌گه‌ر [نه‌گوێزرێنه‌وه] زۆربه‌یان ده‌مرن."
ئه‌یگلان وتی نۆ كه‌س كه پێشتر ناویان له لیستی مه‌ده‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بووه كه پێویستیان به گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له هه‌بووه، مردوون.
وتی، ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "بۆ چه‌ندین مانگه ناتوانێت بگاته غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، بێگومان بارودۆخێكی كاره‌ساتباری خولقاندووه."
وتیشی كه نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده‌ن نه‌خۆشه‌كان وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا رێبدات بچنه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه.
رێكخراوی یونیسێف چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئاستی به‌دخۆراكیی منداڵان له ناوچه‌كه‌دا به‌رزترین ئاستی له وڵاتی سوریا تۆماركردووه له‌و كاته‌وه‌ی جه‌نگی شه‌شساڵه ده‌ستیپێكردووه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی مانگی تشرینی دووه‌م، زیاتر له منداڵێك له هه‌ر 10 - 11.9% منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج‌ساڵ به ده‌ست به‌دخۆراكیی سه‌خته‌وه ده‌ناڵێنن.
غوته‌ی خۆرهه‌ڵات یه‌كێكه له دوا مۆڵگه به‌هێزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له سوریا و له 2013ه‌وه له‌ژێر ئابڵۆقه‌ی توندی حكومه‌تدایه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌می خۆراك و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان.
حكومه‌تی سوریا سێشه‌ممه رازی بوو به ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه‌دا، دوای چه‌ندین رۆژ له بوردومانی خه‌ست.
به‌ڵام له كاتێكدا له چه‌ند رۆژی پێشوودا ناوچه‌كه "ئارامتر" بووه، ئه‌یگه‌لان هۆشداریدا كه "دوو رۆژ به‌س نییه" بۆ رێكخراوه مرۆییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان بگات به 400,000 كه‌س كه پێویستییه‌كی زۆریان به كۆمه‌كی به‌په‌له هه‌یه.