بەرپرسانی عێراق رایانگەیاند كه گۆڕێکی تری بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە لە ناوچەی باکوری سنجار چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) کە لاشەی چەندین ئەندامی کەمایهتیی ئێزیدیەکانی تێدایە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژراون، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرپرسێكی نێوخۆیی، چۆکۆر مەلحهم ئەلیاس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "گۆڕە بەکۆمەڵەکە لاشەی 73 کەس، پیاو و ژن و منداڵی تێدایە کە لەلایەن داعشەوە کوژراون کاتێك دهستیانگرت بهسهر ناوچەکەدا."
وتیشی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دوایین گۆڕی بەکۆمەڵیان لە ناوچەی رامبوسی دۆزیەوە لە نزیك شارۆچکەی قەحتانیە.
داعش لە 2014 هەزاران ئێزیدی کوشت لە سنجار و هەزاران ژن و کچیشی وەك بەندەی سێکسی رفاند.
نەتەوە یەکگرتووەکان و دەسەڵاتدارانی نێوخۆیی مەزەنەدەکەن 3,000 ئێزیدی هێشتا دەستبەسەربن.