هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 گۆڕی بەکۆمەڵی یەزیدی لە نزيك سنجار دۆزرانەوە

دوو گۆڕ کە لاشەی یەزیدی عێراقی تێدایە و پێدەچێت لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام" (داعش)ەوە کوژرابن لە باکوری عێراق دۆزرانەوە، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (27 تشرینی دووم) رایگەیاند.

"دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی ئوم شەبابك دۆزرانەوە،" قایمقامی سنجار مەحما خەلیل رایگەیاند.

وتی دوو گۆڕەکە کە نۆ لاشەی تێدایە نزیکەی 150 مەتر لەیەکترەوە دوورن لە خۆرئاوای ناوچەی سنجار.

وتیشی کە دەسەڵات لەمە ئاگادارکرایەوە و کۆمسیۆنی جینۆسایدی یەزیدیان چەند نمونەیەکیان وەرگرتوووە.

بەم دوا دۆزینەوانەوە ژمارەی گۆڕی بەکۆمەڵی لەم جۆرە دەگاتە 29 لەوەتی هێزەکانی دژە داعش ساڵی رابردوو سنجاریان گرتۆتەوە، کە گەورەترین پێگەی ئەم کەمینەیەیە.

وتی پێکەوە لانیکەم 1,600 لاشە لەخۆدەگرن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500