لاشەی زیاتر لە 130 شەڕکەر، کە هەندێکیان بە دیلی گولـلەباران کراون و هەندێکیشیان سەربڕدراون لەلایەن توندڕەوە نەیارەکانەوە، دۆزرانەوە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (23 شوبات) رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە لانیکەم 131 لاشە دۆزراونەتهوە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە دوو گۆڕی بە کۆمەڵدا لە نزیكی خان شەیکون.
لاشەی 41 شەڕکەر دۆزرانەوە لە نزیك هەمان شارۆچکە هەفتەی رابردوو لەکاتی پێکدادانی نێوان جوند ئەلئەقسا و بەرەی نوسرە و باڵە هاوپەیمانەکاندا.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی جوند ئەلئەقسا، کە بە نزیك لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دادەنرێت، شەڕکەرەکانی دەستبەسەرکردووە و "کوشتونی".
وتەبێژی جوند ئەلئەقسا، محەمەد رەشید، ژمارەی لاشە دۆزراوەکانی بە 128 کەس دانا. وتیشی کە 71 لەو کوژراوانە شەڕکەری گروپەکەی ئەو بوون.
رەشید وتی: "سێ رۆژنامەنوسی هاونیشتیمانی و 11 فەرماندە لەنێو کوژراواندا بوون."
سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی بڵاویکردەوە کە 128 لاشە دەرهێندراونەتهوە لە دوو گۆڕی بەکۆمەڵ لەناو بنكهیهكی پێشوی سوپادا کە لەلایەن جوند ئەلئەقساوە کۆنتڕۆڵکراوە.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا، جوند ئەلئەقسا و بەرەی نوسرە بهیهکیاندادا بەهۆی ناکۆکییانهوه لە سەپاندنی هەژمون بەسەر پارێزگای ئیدلیبدا.
بەرەی نوسرە شانبەشانی چەند گروپێکی هاوپەیمان دەجەنگێت لە هاوپەیمانە نوێکەی تەحریر ئەلشامدا و شەڕەکەش بڵاوبۆتەوە بۆ ئەودیوی پارێزگای حەمای دراوسێی.
روانگەکە رایگەیاند کە شەڕکەرانی جوند ئەلئەقسا پاشەکشەیانکردووە بۆ حەما و ناوچەکانی تر.