هه‌واڵه‌كانی عێراق

دەیان ئەندامی داعش لە خۆرئاوای عێراق کوژران و برینداربوون

لانیکەم 30 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران یان برینداربوون لە هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە چوارشەممە (8 تشرینی دووەم) ئەنجامدران لە بیابانی حوسەیبە، لە خۆرئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دوله‌یمی، بە دیارونای وت: "بەکارکردن لەسەر هەماهەنگی پێشوەختەی هێزەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەمپێکی داعشیان وێرانكرد لە بیابانی حوسەیبە، نزیك بە سنووری سوریا."

وتی: "لانیکەم 30 تیرۆریست، لەنێویاندا بیانی، کوژران یان برینداربوون." وتیشی چەند ئۆتۆمبیلێك، تەنکەرێکی نەوت و چەك و تەقەمەنی تێکشکێنران لە هێرشەکەدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500