چەندین ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کوژران یەکشەممە (30 نیسان) لەو هێرشه ئاسمانییانهدا کە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە ئەنجامدران، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزە ئاسمانیەکانی عێراق ئێوارەی یەکشەممە ژمارەیەك هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و چەند پێگەیەکی داعشیان کردە ئامانج لە قائیم، حوسەیبە، عوبەیدی، کەرابلە و مەشاریع لە رۆژئاوای ئەنبار."
راشیگەیاند: "چل و چوار تیرۆرستی داعش، لەنێویاندا سەرکردەی باڵا، کوژران و چەندین پێگە و پەناگەی داعش و دوو کارگەی دروستکردنی بۆمب و ئهمباری چەكوتەقەمەنی تێکشکان لەو لێدانه راستەوخۆیانەدا."