هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان پێگەکانی داعش لەسەر سنووری سوریا دەکەنە ئامانج

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق، پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە حوسەیبە لەسەر سنوری سوریا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار چوارشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بەیانی چوارشەممە سێ پێگەی داعشیان تێکشکاند، لەنێویاندا دوو بینا و ئەشکەوتێکی چیایی بچوك لەسەر سنوری [سوریا]، لە حوسەیبەی عێراق."

وتی: "چواردە تیرۆریست کوژران و شەش ئۆتۆمبیلی دەبڵ ئەکسل و حەشارگەیەکی چەك لە هێرشە ئاسمانیەکەدا تێکشکێنران."

بەگوێرەی دولەیمی ئۆپەراسیۆنەکە لەگەڵ فەرماندەیی پیادەی سوپای عێراقدا بە هەماهەنگی ئه‌نجامدرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500