مانگی رابردوو هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان زۆر كهمبوونهوه لە سوریا و عێراق، کە رەنگدانەوەی تێکشکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بوو، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (7 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
عەمید ئەندریو کرۆفت کە هەماهەنگی هەڵمەتە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان دەکات، وتی هێرشە ئاسمانیەکان لە تشرینی یەکەمدا لهسهدا 60 بۆ 70 کەمتربوون لە رێژەی مامناوەندی له هەشت نۆ مانگی پێشوودا.
ئەم ئەفسەرەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا وتی: "ئەوە ئاماژەیە بۆ ئهو راستیەی کە داعش دەڕمێت نەك هەر جەستەی خەلافەتەکەی بەڵکو خاوەندارێتی خاکیشی."
"ئەوان تەنیا لهسهدا 4 بۆ 5 خاکیان لەژێردەستدا ماوە، بۆیە ژمارەی ئامانجەکان زۆر کەمبۆتەوە، بەتایبەتی لە مانگی رابردوودا."
وتی لە تشرینی دووەمدا 850 بۆمب بەردرانەوە بە بەراورد بە 1,800 بۆ 2,400 بۆمب له مانگێكدا لە سهرهتای ئەمساڵەوە.
کەمبونەوەکە له هەمان مانگدایه کە رەققە، بنکەی داعش لە سوریا، کەوتە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتهوه کە هاوپەیمانێتیەکی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی-کوردییە.