هه‌واڵه‌كانی عێراق

25 ئەندامی داعش لە سەر سنوری عێراق و سوریا کوژران

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 25 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە چەند شوێنێك لە نزیك سنوری عێراق و سوریا، فەرماندەیی سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانیان بەسەرکەوتویی ئەنجامدا کە کۆبونەوە و کەژاوە و کۆگای چەکەکانی داعشیان کردبووە ئامانج لە بیابانی قائیم لەسەر سنوری سوریا."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە کە هێرشە ئاسمانیەکان 25 تیرۆرستیان کوشت، لەناویاندا ژمارەیەك جەنگاوەری بیانی، و رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە رێ خۆشدەکات بۆ پێشڕەوی سوپا بۆ گرتنەوەی ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500