هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە عێراقیەکان بازگەیه‌ك له‌ سنوری سوریا لە داعش دەگرنەوە

ئاژانسی فراس پرێس

هێزە عێراقیەکان و هاوپەیمانەکانی پێشڕەوی دەکەن بەرەو شاری سنووریی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، 2 تشرینی دووەم، لەکاتێکدا شەڕی دوا شوێنەکانی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن.

هێزە عێراقیەکان و هاوپەیمانەکانی پێشڕەوی دەکەن بەرەو شاری سنووریی قائیم لە پارێزگای ئەنبار، 2 تشرینی دووەم، لەکاتێکدا شەڕی دوا شوێنەکانی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دەکەن.

هێزەکانی عێراق هەینی (3 تشرینی دووەم) خاڵێکی سنووریی گرنگیان لەسەر سنووری سوریا گرتەوە لە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پێشڕەویەکانیاندا بۆ دوا قەڵای داعش لە عێراق.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ هێزەکان "کۆنتڕۆڵی تەواوەتی" بازگەی سنووریی حوسەیبەیان کردووە لەسەر رۆخی قائیم دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ دەرکردنی داعش لە ناوچەكانی ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.

سەره‌كوەزیران حەیدەر عەبادی بەیاننامەیەکی بڵاوکرده‌وە و دەستخۆشیی لە هێزە چەکدارەکان کرد بۆ "چوونەناو قائیمەوە و رزگارکردنی" خاڵە سنووریەکە.

ئەفسەرێکی سوپای عێراق وتی چەکدارانی گروپەکە "خاڵە سنووریەکەیان بەجێهێشت دوای ئەوەی هەندێکیان کوژران" و ملیانناوە بەرەو شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە سوریا، کە راستەوخۆ لەودیو سنووری قائیمەوەیە.

لەودیو سنوور لە سوریا، داعش زۆر لە قەڵاکانی لەدەستداوە لە دێرەزوور، هەرچەندە لە سەدا 35 پارێزگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵیدا ماوەتەوە کە زیاتر بیابانی خاڵییە.

دوا شوێنی گرنگی لەسەر سنوورەکە شارۆچکەی ئەلبوکەمالە، هەرچەندە زنجیرەیەك شارۆچکە و گوندی دیکەشی لەژێردەستدا ماوە لەگەڵ لانیکەم یەك بیرە نەوت، بە پێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.

لە پارێزگای دێرەزوور، داعش لەژێر هێرشدایە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات و رژێمی سوریاوه‌، کە هەینی رایگەیاند دوا پاشماوەکانی داعشی لە شاری دێرەزوور دەرکردووە.

هێزەکانی عێراق چوونەناو قائیم، هەینی، بەگوێره‌ی فەرماندە سەربازیەکان، دوای تۆپبارانێکی چڕ لەگەڵ هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق و هاوپەیمانان.

لیوا نوعمان عابید زوبائی لە ناوچەکەوە وتی هێزەکانی سوپا و هێزە تایبەتەکانی ئاژانسی دژەتیرۆر "دەستیانکردووە بە هێرش بۆسەر ناوەندی قائیم."

وەزارەتی بەرگریش لە بەیاننامەیەکدا وتی هێرشیان بردۆتەسەر ناوچەکانی کەرابلە و سەعادە و حوسەیبە.

قائیم و ناوچەکانی چواردەوری دوا پاشماوەی خەلافەتەکەی داعشن کە دوای هێرشەکانیان لە عێراق و سوریا لە 2014 راگەیەندرا.

هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێك هەفتەی رابردوو بۆ گرتنەوەی شوێنە ستراتیژیە گرنگەکەی ناو بیابانەکەی تەنیشت رووباری فورات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500