پشتیوانان و گروپە سوریەکان رایانگەیاند فیلمسازێکی سوری نزیك بە ئۆپۆزسیۆن کە فیلمی دەربارەی زیندانێکی نەگریسی رژێم بهرههمدههێنا چەقۆی لێدرا لە ئەستەنبوڵ لەلایەن هێرشبەرێکی نەناسراوەوە، چوارشەممە (11ی تشرینی یەکەم) ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەگوێرەی نوسینی هاوڕێیەکی کە شایەتی رووداوەکە بوو کە لەسەر ئەکاونتی فەرمی فەیسبوکی ئەو فیلمسازە بڵاوکرایەوە، محەمەد بایەزید سێشەممە لەڕێگەیدا بەرەو کۆبونەوەیەك چەقۆی لێدرا.
ژنەکەی، سەماح سافی بایەزید، کە ئهویش فیلمسازە، هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، لەسەر فەیسبوکەکەی و بە "هەوڵی تیرۆرکردن" ناوزەدیکرد. بردرایە نەخۆشخانە، بەڵام لەوکاتەدا روون نەبوو دۆخی چۆنە.
ئەحمەد رەمەزان، كه بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە لە ئەستەنبوڵ، وتی بایەزید فیلمێكی بەرهەمهێنابوو دەربارەی ئەشکەنجە لە زیندانێکی بهدناوی سوریادا.
ئەویش هێرشەکەی بە "هەوڵی تیرۆرکردن" ناوزەدکرد.
پشتیوانانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوسییان کە بایەزید کاری لەسەر فیلمێك دەکرد دەربارەی زیندانی بهدناوی تەدمور لە ناوەڕاستی سوریادا، لە دەرەوەی کۆنە-شاری تەدمور.