هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خەڵکی حەویجە بە چەقۆی مەتبەخ شەڕی داعش دەکەن

خالید تائیی

ئەندامانی خێڵی عوبێدی راهێنان دەکەن بۆ شەڕ لەدژی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' و پاراستنی ناوچەکانیان لە هێرش لە ئایندەدا. [خاوەنی وێنە: شێخ وەسفی عاسی]

ئەندامانی خێڵی عوبێدی راهێنان دەکەن بۆ شەڕ لەدژی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' و پاراستنی ناوچەکانیان لە هێرش لە ئایندەدا. [خاوەنی وێنە: شێخ وەسفی عاسی]

دانیشتوانی حەویجە لە پارێزگای کەرکوکی عێراق بەرگری لەخۆیان دەکەن لەدژی پێشێلکارییەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بە چەقۆ و قاچاخی تیژی چێشتخانە.

سەرکردە لە خێڵی عوبێدی شێخ ئەنوەر عاسی بە دیارونای وت لەوەتەی داعش لە 2014وە شارەکەی گرتووە و ناچاریکردوون چەکەکانیان رادەستبکەن، خەڵکەکە چەقۆی ئاسایی چێشتخانە هەڵدەگرن.

وتی بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، "لانیکەم 12 ئەندامی داعش بە چەقۆ یان بە ئامرازی تیژی دیکە کوژراون".

وتیشی ئەمە دەکرێت هۆکارەکەی ژمارەی زۆری ئەو تاوانە دڕندانانە بێت کە گروپەکە دژی خەڵکی حەویجە ئەنجامیداوە.

عاسی وتی لە 17 تشرینی یەکەمەوە، کاتێك ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی نەینەوا لە داعش دەستیپێکرد، گروپەکە 350 کەسی ناوچەکەی کوشتووە، لەنێویاندا خێزان [بەتەواوی ئەندامانیەوە].

"زۆربەی قوربانییەکان ئەو کەسانە بوون کە شکستیان هێناوە لە هەڵاتن لە شارەکە،" وتی: "داعش بەدوایانکەوتووە لە بیابان و دۆڵەکاندا و دوای ئەوەی گیراون، بە کۆمەڵ گوللـەبارانی کردوون و کوشتوونی."

هاوار بۆ یارمەتی

عاسی داوای لە هێزەکانی عێراق کرد کە بەخێرایی شارەکەی رزگاربکەن و "کۆتایی بهێنن بە پێشێلکاریی کارەساتبار کە خەڵکە گیرخواردووەکە رۆژانە بەدەستی داعشەوە دەیچێژن".

ئەو نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی "لەئێستادا حەویجە بۆتە داڵدەیەکی ئارام بۆ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە موسڵ هەڵدێن"، بە ئاماژەکردن بەوەی گروپەکە هەوڵدەدات "پێگەکانی خۆی لە شارەکەدا قایمبکات تا وەك بنکەیەکی وەگەڕخستن بەکاریبهێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنە تیرۆرستییەکانی دژی شارە ئارام و رزگارکراوەکان".

فەرماندەی مەیدانی حەشدی عەشایەری حەویجە ساڵح رەزوقی وتی زنجیرە هێرشەکەی ئەمدواییە بەهۆی رەشەکوژی داعش بەرامبەر خەڵکی بێتاوان بووە "لەگەڵ تووڕەییەکدا بەرامبەر ئەوەی تیرۆرستەکان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی دەیکەن".

"خەڵکەکە ماوەی دوو ساڵە لەژێر ترسێکی بێوێنەدا دەژین،" بە دیارونای وت، بە ئاماژەکردن بەوەی پێشێلکارییەکانی لەم چەند مانگەی دواییدا دڕندانەتر بوون.

وتی: "کەمپینێكی کۆمەڵکوژیی دژی سەدان مەدەنی ئەنجامدراوە کە گومانی هاوکارییکردنی هێزە ئەمنییەکانیان لێکراوە، یاخود هەڵاتن لە چنگی توندی [داعش]."

وتی خەڵکی ئارامییان لێبڕاوە، چەقۆی مەتبەخ تاکە چەك بوو کە دەیانتوانی بەرگریی لەخۆیان پێ بکەن.

هێزە خێڵەکییەکان ئامادەن

رەزوقی وتی لەمڕۆدا هێزەکانی حەشدی عەشایەری حەویجە پێکدێن لەنزیکەی 2,000 خۆبەخش کە راهێنراون و ئامادەن پاڵپشتیی سەربازیی پێشکەشبکەن هەرکاتێك حکومەت بڕیاری دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن بدات.

وتی داعش چنگی خۆی لە حەویجە زیاتر گیردەکات، بە خەمڵاندنی ئەوەی چەکدارانی سەدان [چەکدارن] لەنێویاندا ئەوانەی لە موسڵ، ئەنبار و دیالە هەڵاتوون.

جێگری قایمقامی کەرکوك رێکان جەبوری بە دیارونای وت داعش بە رادەیەکی گەورە هاوڵاتیانی بێچەکی حەویجە دەچەوسێنێتەوە.

وتی تۆقین و توندوتیژیی شێوازی باوی گروپەکە بووە کە هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بهێڵێتەوە بەسەر ئەو شارە 300,000 کەسییەدا.

"لە دوو ساڵی رابوردوودا، ئەم گروپە لانیکەم 3,000 کەسی لە حەویجە و ناوچەکانی دەوربەری کوشتووە،" وتی: "تاوانەکانیان ناوەستێت تا شکستیان پێنەهێنرێت و شارەکە نەگیرێتەوە."

وتی حکومەتی خۆجێیی کەرکوك بەردەوام جەختی لە گرنگیی جوڵاندنی سەربازیی خێرا کردۆتەوە بۆ رزگارکردنی خەڵکەکە لە داعش. وتیشی کە "بەهیواین ئۆپەراسیۆنی رزگاریی زوو دەستپێبکات".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500