مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق هەینی (7 شوبات) سەرکۆنەی هێرشە خوێناوییەکانی ئەمدواییەی بۆسەر خۆپیشاندەرانی دژ به حکومەت کرد.
لەم هەفتەیەدا هەشت خۆپیشاندەر کوژران لە هێرشەکاندا بۆسەر کەمپەکانی خۆپیشاندەران لەلایەن لایەنگرەکانی پیاوی ئایینی موقتەدا سەدرهوه، لەنێویاندا لە شاری نەجەف.
لە وتاری ئەم هەفتەیەدا کە لەلایەن نوێنەرێکەوە پێشکەشکرا، ئایەتووڵا عەلی سیستانی سەرکۆنەی خوێنڕێژییەکەی کرد وەک شتێکی "بەئازار و جێی داخ" و وتی هێزە ئەمنییهكانی دەوڵەت "گرنگ و سەرەکین" بۆ پاراستنی عێراق "لە کەوتنە نێو ئاژاوە و پشێوی".
سیستانی وتی: "هیچ رهوایی هێنانهوهیهك نییە بۆئەوەی بوەستن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لەو لایەنەوە، یان بۆ هەر کەسێک کە بیانوەستێنت لە ئەنجامدانی ئەوە."
"دەبێت بەرپرسیاری ههڵبگرن لە هێشتنەوەی ئەمنیەت و سەقامگیری، پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و ئەو شوێنانەی لێی کۆدەبنەوە، ههروهها ئاشکراکردنی ناسنامەی تاوانکاران و دزهكاران و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان لە هێرشهكانی گێرهشێوێنان."
سیستانی لە وتارەکانی پێشتریشیدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر خۆپیشاندەرانی کردووە.
هەڕەشەی نوێ لە لایەنگرانی سەدرەوە
لەم هەفتەیەدا، خۆپیشاندەران وتیان دووچاری هەڕەشەیەکی نوێ بوونەتەوە لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە، کە سەرەتا پشتیوانیی له بزووتنەوەی ناڕهزاییهكان دهکرد، بەڵام دواتر پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی محەمەد عەلاوی وەک سەرهکوەزیرانی نوێی عێراق لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا دەربڕی.
لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندەرانی دیکە لە گۆڕهپانی خۆپیشاندانەکان لە ناوەندی شارە گەورەکاندا وەدەریاننان.
دووشەممە لە حلله، خۆپیشاندەرێک چەقۆی لێدرا لەکاتێکدا لایەنگرانی سەدر، کە کڵاوه شینەکانیان لەسەر کردبوو، بوو بە شەڕیان لەگەڵ خۆپیشاندەراندا. چوارشەممە لە نەجەفیش، حەوت چالاکوان تەقەیان لێکرا و کوژران دوای ئەوەی لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایە سەر گۆڕهپانهكهیان.
وتارەکەی هەینیی سیستانی پێدەچوو ئەو خۆپیشاندەرانە ئاڕاستەبکات کە لە مەیدانی تهحریر لە ناوەندی بەغدا ماونهتهوه.
چالاکوانێک، کە وەک عەلی خۆی ناساند، وتی: "سەیریمدەکرد، دەترسام بەشێوەیەکی گشتی قسەبکات و رێ بۆ سەرکوتکردنی زیاتری خۆپیشاندەران خۆشبکات."
"بەڵام توانی پەیامێک بگەیەنێت: ئەو تەنیا هێزە ئەمنییە فەرمییەکان پهسهنددهكات، نەوەک 'کڵاو شینەکان' یان هیچ لایەنێکی تر."
ئەو میلیشیانەی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی تیرۆرکردنەکان و رفاندنەکان و هەڕەشەکان کە ئاڕاستەی سەرکردە و چالاکوانانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکان کراون.