سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، چوارشەممە (10 ئایار) ناكۆكییهكانی سوریای وەك "نەبراوە" ناوزەدکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
گوتێرێس لە یەکەم گوتاریدا لە بەریتانیا لەوکاتەوەی پۆستە نوێکەی وەرگرتووە، وتی: "ئیتر كاتی ئهوهیه تێبگەین کە ئەمە جەنگێکە هیچ کەسێك نایباتەوە و ئەمە شەڕێکە دەبێتە مەترسی بۆ هەمووومان" بەهۆی بەرزبوونەوەی نائارامیی هەرێمایەتی و تێرۆریزمی نێودەوڵەتییەوە.
وتیشی: "تەنها کاتێك ئاشتی لە سوریا دێتهكایهوه یان لەهەر ناكۆكییهكی تردا کە لهبهرچاوماندا روودهدات، کاتێك لایەنەکانی کێشەکە تێبگەن کە ناتوانن براوەبن." ههروهها ئاماژەشیدا بە گرژیەکانی یەمەن و لیبیا و باشوری سودان.
لەکاتی پرسیارلێکردنیدا سەبارەت بە بێتوانایی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ جەنگەکان، گوتێرێس ددانی بەوەدا نا کە "ئیفلیجی" لە دیپلۆماسیەتی نێودەوڵەتیدا هەیە.
وتی: "ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایش تەنها دەتوانێت بەتەواوی قەیرانێك تاووتوێبکات کاتێك وڵاتانی ناوچەکە یەکگرتووبن." ههروهها رەخنەشیگرت لە بەکارهێنانی ڤیتۆ بۆ راگرتنی پڕۆژە بڕیارەکان بەئامانجی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان.