میلیشیاکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دوو پاسەوانی سنوریان کوشت، چوارشەممە (26 نیسان) لە دوایینی زنجیرەیهك بۆسەدا لە بیابانی رۆژئاوای عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەفسەرێك لە پاسەوانی سنوری عێراق وتی: "هێرشهكهی داعش كاروانهكهی ئێمەی کردە ئامانج کە شەڕکەرانی دەگواستەوە لەسەر رێگای سەرەکی لە ناوچەی سەقەری رۆژهەڵاتی روتبە."
وتیشی: "پێکدادان روویدا و دوو پاسەوانی سنور لەئێمە کوژران و پێنجی تریش بریندار بوون."
فەرماندەیەکی پۆلیسیش زیانە گیانیەکانی پشتڕاستکردەوە.
شوێنی روداوەکە نزیکە لەو ناوچەیەی کە بۆسەیەکی داعش بۆ سەر كاروانی هێزە ئەمنیەکان یەکشەممە کوژرانی لانیکەم 10 کەسی لێکەوتەوە. هێرشێکی تر لە رۆژئاوای روتبە لەهەمان رۆژدا بووەهۆی کوژرانی دوو کەس.