نەتەوە یەکگرتووەکان سێشەممە (21 ئازار) رایگەیاند کە رژێمی سوریا و شاندی ئۆپۆزسیۆن ئامادەبوونیان لە وتوێژی ئاشتی پشتڕاستکردۆتەوە کە وا بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستپێبکاتەوە لە جنێڤ، سەرەڕای روودانی شەڕی نوێ لە دەوروبەری دیمەشقدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەلێسەندرا ڤهلوچی، وتی: "هەموو بانگهێشتکراوان کە ئامادەی گەڕەکانی پێشووی وتوێژ بوون لە شوباتی 2017 دا ئامادەبوونیان پشتڕاستکردۆتەوە."
ڤهلوچی وتی کە ناوبژیكهری نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دیمهستورە، لەمدواییەدا سەردانی هێزە سەرەکیەکانی پەیوەست بە شەڕەکەی کردووە -- لەناویاندا سعودیە، روسیا و تورکیا -- پێش گەڕانەوەی بۆ جنێڤ بۆ سەرۆکایەتیکردنی وتوێژەکان.
هەندێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن رەتیانکردەوە بەشداری بکەن لە دانوسانیی تری جیاوازدا له لە کازاغستان هەفتەی رابردو وەك ناڕەزایی دژی پێشێلکاریەکانی ئاگربەستێکی شلۆق لەلایەن رژێمی سوریاوە.
دیمەشق بووەتە شانۆی شەڕێکی قورس لەم رۆژانەی دواییدا و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕەوهكان پهلاماری گهورهیان ئهنجامداوه بۆ سەر رۆژهەڵاتی پایتەختی سوریا و رژێمیش بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی ئۆپۆزسیۆن وهڵامیداوهتهوه.