شاندهكهی رژیمی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ جنێڤ یەکشەممە (10 کانونی یەکەم) بۆ دەستپێکردنەوەی وتوێژی ئاشتی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجامدەدرێت، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە رایگەیاند.
گەڕێکی نوێی وتوێژ کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە خوێنڕشتنی نزیکەی حهوت ساڵ لە سوریا هەفتەی رابردوو کرایەوە لە جنێڤ.
وتوێژەکان لە کۆتایی هەفتەدا وەستان و سێشەممە دەستیانپێکردەوە, بەڵام بەبێ شاندهكهی رژێم بەسەرپەرشتی باڵوێزی سوریای نەتەوە یەکگرتووەکان، بەشار جەعفەری.
جەعفەری رەخنەی لە وتوێژەکان گرت پێش رۆیشتنی و وتی "کێشەی گەورە هەبوو لەو گەڕەدا،" وەك ئاماژەیەك بە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن لەسەر لادانی سەرۆك بەشار ئەسەد.
بۆ چەندین رۆژ سەرچاوەکانی رژێم وتیان بەرپرسان هێشتا بیردەکەنەوە ئاخۆ بگەڕێنەوە جنێڤ.
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا، ستافان دی مستورا، لهم نێوانهدا لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆن کۆبووهوە.