دانوستانکەرانی رژێمی سوریا دووشەممە (4 کانونی یەکەم) هێشتا دڵنیانەبوون ئاخۆ دەگەڕێنەوە بۆ وتوێژی ئاشتی لە جنێڤ دوایئەوەی بە فڕۆکە گەڕانەوە دیمەشق کۆتایی ئەم هەفتەیە.
سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری رژێم، بەشار جەعفەری، هەینی وتی تیمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سوریا و "دیمەشق بڕیاردەدات" ئاخۆ دهبێت بگەڕێنەوە بۆ ئهو وتوێژانهی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی دهكات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
سەرچاوەیەکی رژێم وتی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە. دیمەشق هێشتا بیردەکاتەوە سەبارەت به ئەگەری بەشداریکردنی. هەرکە بڕیارێك درا، رادەگەیەندرێت لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسیە ئاساییەکانەوە."
هاوکات وتەبێژێکی وەفدی ئۆپۆزسیۆن، یەحیا عەریدی، وتی سەرۆکی تیمەکەی، ناسر حەریری، ئێوارەی دووشەممە دەگەڕێتەوە بۆ جنێڤ.
نوسینگەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستافان دی مستورا، کە میانجیگهریی وتوێژەکان دەکات، هیچ راگەیەندراوێکی بڵاونەکردەوە دوو شەممە سەبارەت بە گەڕانەوەی دیاریکراوی دانوستانەکان.
دی مستورا وتبووی دانوستانەکان سێشەممە دەستپێدەکەنەوە.
بەڵام دوای کۆبوونەوە لەگەڵ دی مستورا هەینی جەعفەری وتی "کێشەی گەورە هەبوو لەم خولهی کۆبونەوەكاندا."
ئۆپۆزسیۆن کە بۆیەکەمجارە لە یەك وەفدا یەکیگرتووە ئەو داوایانەی رەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوون لەو مەرجەی کە دەبێت بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەستلەکاربکێشێتەوە.