هه‌واڵه‌كانی عێراق

بولگاریا ژنێکی هۆڵەندی 'کە دەیویست پەیوەندیبکات بە داعشەوە' رادەستدەکاتەوە

دادگایەکی بولگاریا سێشەممە (3 کانونی دووەم) فەرمانیکرد بە رادەستکردنەوەی ژنێکی هۆڵەندی کە گومانی لێدەکرا بە هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ەوە لە سوریا لە مانگی رابردوودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەسەر فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن ئەوروپاوە ژنە 33-ساڵانەکە دەستبەسەرکرا کاتێ چووە ناو بولگاریاوە لەڕێی خاڵێکی پشکنینی سنوری تورکیاوە لە 21 کانونی یەکەم.

ئەو لەلایەن یاساوە لە شاری ئایندهۆڤنی هۆڵەندا داواکراوە، دوای ئەوەی پۆلیس نامەی دەستنوسی لە ماڵەکەیدا دۆزییەوە کە نوسیبووی دەڕوات تا پەیوەندیبکات بە داعشەوە لە سوریا.

بەگوێرەی دادگایەك لە شارۆچکەی هاسکۆڤۆ لە باشور، پاسەوانی تورکیا رێگرییان لە گومانلێکراوەکە کرد و رادەستیانکردەوە پێش ئەوەی بتوانێت بگاتە سوریا.

بولگاریا، کە سنوری بە تورکیاوەیە، رێچکەی سەرەکی ئەوروپییەکانە بۆ پەیوەندیکردن بە چەکدارانی داعشەوە لە سوریا یان عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500