پیاوێكی سویسری بە چەکی قورسەوە دەستبەسەرکرا لەسهر سنووری رۆژهەڵاتی بوڵگاریا لهگهڵ تورکیا و بە تیرۆریزم تاوانبارکرا دوای دەنگۆی پلاندانان بۆ رۆیشتن بۆ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (13 ئەیلول) رایگەیاند.
دادوەران لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند پیاوەکە کە ناسنامەی ئاشکرا نەکراوە لە بازگەی سنووریی سەرەکی کاپیتان ئهندرییهیڤۆ له بوڵگاریا سێشەممە دەستگیرکرا و بە "تیرۆریزم و قاچاخچێتی چەك" تاوانبارکرا.
بەیاننامەکە رایگەیاند كه دوو چەك، تاپڕێك و دەمانچەیەکی ئێس ئای جی ساوهر، لهگهڵ فیشهك بۆ چەکەکان لە ئۆتۆمبیلەکەیدا دۆزرانەوە، لەگەڵ 24 چەقۆ و نەخشەیەکی رێگاکە کە شاری ئیدلیبی سوریا وەك دوایین وێستگەی پیشاندەدات.
دەستگیرکردنەکە دوای ئاگادارییەك هات لەلایەن دەسەڵاتدارانی سویسراوە دوایئەوەی باوکی ئەو کەسە خەبەریدابوو کە کەسەکە و ئۆتۆمبیلەکەی ونبوون لەگەڵ چەك و تەقەمەنیەکان.
دەستگیرکراوەکە بە دادوەرانی وت کە ویستوێتی یارمەتی مەدەنیان بدات لە سوریا.
دادگا هەینی بڕیاردەدات ئاخۆ دەستبەسەرکردنەکەی درێژدەکرێتەوە بۆ زیاتر لە 72 کاتژمێری سەرەتایی و بەفەرمی دەستگیریدەکات.
بولگاریا خاڵێکی پەڕینەوەی سەرەکییە لەسەر رێگای ئەو ئەوروپیانەی دەیانەوێت پەیوەندیبكهن بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە، بەڵام ژمارەی دەستگیرکردن لەسەر سنوورهكان کەمبۆتەوە لەچاو زۆرترین رێژەدا لە 2015.