هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتەبێژێك: هێزەکانی عێراق 46 گەڕەك کۆنتڕۆڵدەکەن لە موسڵ

نیوەی سەرجەمی پارێزگای نەینەوە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و ئێستا 46 گەڕەك لەو 56 گەڕەکەی نیوەی رۆژهەڵاتی موسڵ کەوتونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا پێنجشەممە (15 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق پێشڕەویدەکەن و سەرکەوتن بەدەستدێنن، بەتایبەتی دوای گەمارۆدانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە موسڵ و دابڕینی پارێزگاکە و سنوری عێراق لە رەقەی سوریا و بەرەی رۆژئاوا."

رەسوڵ وتی: "هێزەکانی دژە تیرۆر ئێستا کۆنتڕۆڵی 40 گەڕەك لە 56 گەڕەکەکەی رۆژهەڵاتی موسڵ دەکەن لەکاتێکدا هێزەکانی سوپای عێراق شەش گەڕەکی تریان گرتۆتەوە لە بەرەی باشوری رۆژهەڵات."

وتیشی: "موسڵ بەتەواوی دابڕاوە و دەورەدراوە بە هێزە هاوبەشە سەربازیەکان،" و رایگەیاند کە "پێشرەوی بە وریاییەوە ئەنجامدەدرێت بەهۆی بایەخدان بە خەڵکی مەدەنی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500