هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشەکانی سەر موسڵ بەردەوامن و هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دەکەن

هێزە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (18 تشرینی دووەم) بەردەوامبوون لە پێشڕەویکردن بە وریایی بەرەو سەنتەری موسڵ و خێزانەکان گوازرانەوە بۆ کەمپەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای وت: "هێرشەکان لە بەرەی رۆژهەڵات بەردەوامن لە چەندین ناوچە و گەڕەك لە ناو موسڵ دا."

جبوری وتی: "سوپا چەکی قورس زۆر بەوریایی بەکاردەهێنێت بۆ رێگرتن لە هەر زیانێك بۆ سەر خەڵکی مەدەنی."

هەروەها وتی کە هێزەکانی عێراق بە تەواوی گوندی عەزبەیان ئازادکردووە لە رۆژهەڵاتی موسڵ و "ئێستا گەیشتونەتە قەراغ گەڕەکی وەحدە لە باشوری موسڵ و لەوێ سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنیەکانن تا زیاتر پێشڕەوی بکەن لە کاتژمێرەکانی داهاتودا."

جبوری وتی: "زیانەکانی داعش یەکجار زۆرن، و ژمارەی ئەندامەکانیان لە پوکانەوەدایە چونکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بنکەکانیان."

جبوری رایگەیاند کە رۆژی هەینی زیاتر لە 100 خێزان لە ناوچەکانی پێکدادان لە رۆژهەڵاتی شارەکە کێشرانەوە و گوێزراوە بۆ کەمپەکانی نزیك موسڵ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500