هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 25 مەدەنی لەسێدارەدەدات لە موسڵ

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 25 مەدەنی لە موسڵ لەسێدارەداوە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی عێراق چوارشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

کۆمسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند قوربانیەکان لە ناوچەی جیاوازی پارێزگای نەینەواوە هێنرابوون.

بەیاننامەکە رایگەیاند: "گروپەکە لاشەی پیاوە کوژراوەکانیان لە بینایەکی پزیشکی دادوەرییدا هێشتۆتەوە و رەتیدەکاتەوە رادەستی خێزانەکانیانی بکاتەوە، گوایە ئەوانە هەڵگەڕاوەن و شیاوی ئەوەنین بنێژرێن."

بە وەرگرتنی سەرچاوەی ناو موسڵ، بەیاننامەکە رایگەیاند: "داعش بە هەمان شێوە 2,000 کەسی دەستبەسەرکردوە و بردونی بۆ تەلەعفەر بۆ بەکارهێنانیان وەك قەڵغانی مرۆیی دوای تۆمەتبارکردنیان بە خیانەت و تۆمەتی دیکە."

بەیاننامەکە رایگەیاند: "گروپەکە خەڵکی دەستبەسەردەکات گەر مۆبایل، کۆمپیوتەر و ئامێری پەیوەندیگرتنی لەو شێوەیەیان پێبگرێت و دواتر دەیانکوژێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500