هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شانەیەکی 17 کەسی داعش دەستگیردەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە شانەیەکی تێرۆریستی 17 کەسی رۆژی پێنجشەممە (9 حوزەیران) دەستگیرکرا، پاش چەندین رۆژ لە چاودێریکردن لە بەغدا و دیالە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، بەڕێوەبەرێتی هەواڵگری سەربازی سوپا توانی شانەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیربکات بە پشتبەستن بە زانیاری سیخوڕی و چاودێریکردنی وردی مەیدانی.

بەپێی بەیاننامەکە، شانەکە پێکهاتبوو لە 17 ئەندام کە وەك مەفرەزەی چەکدار لە بەناو 'ویلایەتی باکوری بەغدا' و 'ویلایەتی دیالە' دەستبەکار بوون.

فەرماندەی پۆلیسی دیالە، لیوا جاسم ئەلسەعدی، رۆژی پێنجشەممە وتی هەروەها لە رۆژهەڵاتی دیالە هێزەکانی عێراق دوو گومانلێکراوی تێرۆریزمیان لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی بەعقوبە دەستگیرکرد.

سەعدی لە بەیاننامەیەکدا وتی: "هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن هەڵمەتێکی پشکنینیان لە باشوری بەلەدروز ئەنجامدا و دوو گومانلێکراوی تێرۆریزمیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی کارکردن بۆ داعش."

هەروەها وتی دەستگیرکراوەکان بران بۆ دەزگایەکی ئەمنی گلدانەوە بۆ لێپێچینەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500