هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان شارۆچکەیەك لە باکوری رومادی ئازاد دەکەن

سوپای عێراق شارۆچکەی تەرابشەیان لە باکوری رومادی لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئازادکرد، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە (15 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا وتی: "یەکەکانی فیرقەی 10ی سوپای عێراق تەرابشەیان ئازادکرد و ئاڵای عێراقیان لەسەر هەڵداوە."

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە "داعش زیانی گیانی و مادی بەرکەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا." دەشڵێت کە ئازادکردنی شارۆچکە و گوندەکانی باکوری رومادی بەپێی پلان بەردەوامە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500